حاڵەتێکی جیاوازی تووشبوون بە کۆرۆنا پزیشکان دەترسێنێت

کەس لەمە تێناگات

K24- هەولێر:

حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پزیشکان و پسپۆڕان دەترسێنێت.

کەسێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و هیچ نیشانەیەکی نەبووە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، بۆ 70 رۆژ ئەو کەسە ڤایرۆسەکە لە لەشیدا هەبووە و خەڵکی دیکەی پێ تووشکردووە.

تووشبووەکە خاتوونێکە لە ئەمەریکا، چەند جارێک پشکنینی کۆرۆنای کردووە و هەمان ئەنجامی بۆ دەرچووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئاڕ تی رووسی، ئەو خاتوونە 13 جار پشکنینی بۆ کراوە و هەمان ئەنجامی هەبووە.

ئەو خاتوونە سیستمی بەرگری تەواو نەبووە و نەخۆشی درێژخایەنی هەیە، ئەمەش وایکردووە بە ئاسانی ڤایرۆسەکە تێنەپەڕێنێت.

توێژینەوەیەک لەوبارەوە لە ئەمەریکا دەکرێت و دەیانەوێت هۆکاری ئەو حاڵەتە دەگمەنە بزانن.