فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر هێرشه‌كانی په‌كه‌كه له دژی هه‌رێمی كوردستان هاته ده‌نگ
هێرشه‌كانی په‌كه‌كه له دژی دامه‌زراوه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌توندترین شێوه ئیدانه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له عێراق هێرشه‌كانی په‌كه‌كه له دژی دامه‌زراوه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به توندترین شێوه ئیدانه ده‌كات.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌غدا نووسیویه‌تی: "فه‌ره‌نسا به توندترین شێوه ئه‌و هێرشانه ئیدانه ده‌كات، كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له سنووری پارێزگای دهۆك كرانه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری ناحیه‌ی چه‌مانكێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی له سنووری پارێزگای دهۆك سێ هێرشی جیاوازیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پۆلیسی نه‌وت و گاز، له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و پۆلیسی نه‌وت و گازیش بریندار بوون.
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش له هێرشێكی دیكه‌دا چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێڵی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان ته‌قانده‌وه.
ئه‌و هێرشانه‌ی په‌كه‌كه كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه و ناڕه‌زایه‌تی توندی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا، دیارترینیشیان راسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "به‌توندی هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له دژی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه ده‌كه‌ین" و جه‌ختیشی كرده‌وه، "به‌رده‌وام ده‌بین له پاڵپشتیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ریشه‌كێشكردنی تیرۆر".
H.B