جۆن بۆڵتن: كۆمارییه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی دادگا و ساخته‌كارییه‌وه‌ تره‌مپ بكه‌نه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا

"ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆمارییه‌كان هه‌یبه‌تی تره‌مپ و حزبه‌كه‌شیان بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ ده‌شكێنێت"

K24- هه‌ولێر:

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی: كۆمارییه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌ پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌ی ساخته‌ به‌ دادگا، دووباره‌ تره‌مپ بكه‌نه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.

هه‌روه‌ها دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌، به‌و فانتازیایه‌ كۆمارییه‌كان هه‌یبه‌تی تره‌مپ و حزبه‌كه‌شیان بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ ده‌شكێنن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ راگه‌یاند.

له‌وباره‌شه‌وه‌ ناوه‌ندی ئه‌دیسۆن بۆ توێژینه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك تۆڕی میدیایی ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاند، جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتد پرێس، بایدن توانی 284 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به‌ 214 ده‌نگ بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.

H.B