وەزارەتی کارەبا: نزیکەی چوار ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد کە ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانی هەرێم سوودمەندن لە کارەبای بەردەوام.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، نزیکەی چوار ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی لە سەرتاسەری کوردستاندا، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە شەو و ڕۆژدا، کارەبای نیشتمانییان بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ پچڕان پێدەگات.
پرۆژەی ڕووناکی، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تشرینی یەکەمی 2024 ڕاگەیەندرا، ئامانج لێی تا کۆتایی ساڵی 2026 دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هەموو ماڵ و شوێنێکی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان.
