مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە جۆ بایدن دەکات
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
K24- هەولێر:
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە جۆ بایدن دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا، پیرۆزبایی لە جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان دەکات بەبۆنەی بوونی بە سەرۆکی ئەمەریکا.
لە تویتەکەی مەسرور بارزانی هاتووە، پیرۆزبایی لە بەرێزان جۆ بایدن و کەمالا هاریس دەکەم.
سەرۆکی حکومەت رایگەیاندووە، بە ئومێدی درێژەدان بە هەماهەنگیی بەهێزی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان. هاوبەشیی و پەیوەندیی نێوان هەردوولامان زۆر گرنگە لە پێناو سەقامگیریی و گەشەپێدانی ناوچەکە.
پیرۆزبایی لە بەڕێزان جۆ بایدن و کەمالا هاریس دەکەم.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) November 7, 2020
بە ئومێدی درێژەدان بە هەماهەنگیی بەهێزی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان. هاوبەشیی و پەیوەندیی نێوان هەردوولامان زۆر گرنگە لە پێناو سەقامگیریی و گەشەپێدانی ناوچەکە.