گوهدار شێخۆ: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران یاریگەی وەرزشیی باتیفا دروست ده‌كرێت

گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ

لە قەزای باتیفا بەردی بناغەی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری و یاریگەیەكی وەرزشیی دانرا.

چوارشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2025، گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، یاریگەیەكی وەرزشیی بۆ قەزای باتیفا دروست دەكرێت.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، هەوڵ دەدەن لە ئاییندەدا چەندین یاریگەی دیکەی بچووک لە دەوروبەری ئەو یاریگەی تۆپی پێیە دروست بکەن.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دەشڵێت: چەندین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری، ئەمڕۆ لە باتیفا بەردی بناغەیان بۆ دانران، کە خۆی دەبینێتەوە لە؛ پرۆژەکانی ڕیگەوبان، کارەبا و ڕاکێشانی ئاو.

باسی لەوەش کرد، قەزای باتیفا سروشتێکی جوانی هەیە و لە ئاییندەدا خزمەتی زیاتری قەزاکە دەکەن.

ماوەی چوار ساڵە باتیفا کراوە بە قەزا و لەو کاتەوە خزمەتگوزارییەکی زۆر پێشکەش بە ناوچەکە کراوە. ئەم قەزایە بە سروشتە جوان و زەویە کشتوکاڵییە بەپیتەکانی ناسراوە و ناوەندێکی گرنگی کشتوکاڵی و گەشتیارییە.

 
 
Fly Erbil Advertisment