كامالا ھاریس: ئابووری دەبووژێنینەوە و نەژادپەرستی ناھێڵین
"بایدن سەرۆكێكی بە ئەزموونە و منیش جێگرێكی باشی ئەو دەبم"
K24 - ھەولێر
كامالا ھاریس، جێگری سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا لە گوتاری سەركەوتنیدا رایگەیاند، جۆ بایدن كەسێكی باشە و دەتوانێت كێشەكانی گەلی ئەمەریكا چارەسەر بكات.
ئاماژەی بەوەش كرد لەگەڵ بایدن ھەموو ھەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی كۆتایی بە كۆرۆنا بھێنن و ئابووری ببووژیننەوە و نەژادپەرستیش لە وڵات نەھێڵن.
ھاریس، گوتی: "جۆ بایدن، چارەسەری كێشەكان دەكات و سەرۆكێكی خاوەن ئەزموونە، منیش جێگرێكی باشی ئەو دەبم، وەك چۆن ئەو جێگری ئۆباما بوو، كەسێكی دڵسۆز و راستگۆیە".
گوتیشی: "دەست پێدەكەین بۆ ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بنبڕ بكەین و ئابووری ئەمەریكا ببوژێنینەوە و كۆتایی بە نەژادپەرستی بێنین".