كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ھەندێك كات و شوێنی جیاواز باران دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.