بە خواردنی ئۆمێگا 3 هەڵچوون و تووڕەبوون کەم بکەرەوە

توێژینەوەیەکی زانستی، پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان ترشە چەوری ئۆمێگا-3 و کەمبوونەوەی ڕەفتاری توندوتیژی ئاشکرا کردووە.

لە ماوەی نزیکەی سێ دەیەدا، بۆ 16 هەفتە، شیکردنەوەیەکی گشتگیر بۆ ئەنجامەکانی 29 تاقیکردنەوەی زانستی کراوە، کە لە 1996 تاوەکوو 2024ی خایاندووە و 3918 بەشداربوو لە تەمەنی جیاواز بەشداری تاقیکردنەوەکان بوون، ئەنجامەکان دەریان خستووە،  خواردنی  ئۆمێگا-3 بە ڕێژەی 28% دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕەفتاری توندوتیژی.

بە گوێرەی گۆڤاری "ساینس ئەلێرت" ئەم کاریگەرییە ئەرێنییەی ئۆمێگا-3 هەردوو کاردانەوەی هەڵچوونی دەروونی، وەک وەڵامێک بۆ تووڕە بوون و توندوتیژی پێشوەختەی پلان بۆ داڕێژراو دەگرێتەوە.

هەروەها ئامۆژگاری ئەو باوک و دایکانە دەکرێت، کە کێشەی توندوتیژیان بەرانبەر بە منداڵەکانیان هەیە، دوو ژەمە خواردنی زیادەی ماسی لە هەفتەیەکدا زیاد بکەن بۆ سیستمی خۆراکییان، جگە لە هەر چارەسەرێکی دیکە کە وەریدەگرن.

توێژەران پێیان وایە کە ئەم کاریگەرییە ئەرێنییە دەگەڕێتەوە بۆ توانای ئۆمێگا-3 بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا و پشتگیری لە پرۆسە گرنگەکانی مێشک، کە بە شێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر ڕێکخستنی ڕەفتار و کاردانەوەکان دەبێت.

ئەم ئەنجامانە لەگەڵ توێژینەوەکانی پێشووتردا یەکدەگرنەوە کە سوودەکانی ئۆمێگا-3یان نیشانداوە لە خۆپاراستن لە نەخۆشی شیزۆفرینیا و کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.

تیمی توێژینەوەکە جەخت دەکەنەوە کە ئۆمێگا-3 چارەسەرێکی جادوویی نییە، بەڵام ئامرازێکی کاریگەرە کە دەتوانێت بەشداری بکات لە چارەسەرکردنی کێشەی توندوتیژی لە کۆمەڵگادا، لەگەڵ پێویستی بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتری درێژخایەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم ئەنجامە و لێکۆڵینەوە لە میکانیزمەکانیان بە شێوەیەکی درێژخایەن تر.

 
Fly Erbil Advertisment