لوبنان دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە

نەبییە بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان
نەبییە بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان دەڵێت: ئێمە شەڕمان ناوێت، بەڵام سەرەڕای زیادبوونی گرژییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل، لە بارەی کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل لە باشووری وڵاتەکەمان، بەڵام ئامادە نین ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل بکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2025، نەبییە بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان و سەرۆکی بزووتنەوەی ئەمەل، ڕایگەیاند، ئیسرائیل هەوڵدەدات باشووری لوبنان بکاتە ناوچەیەکی کراوە بۆ شەڕانگێزی و هەوڵی دوژمنکارانەی خۆی، بەڵام لوبنان شەڕ و ئاڵۆزی ناوێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرهەڵستی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان لوبنان و ئیسرائیل ناکەن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ناچنە نێو دانوستانێکی ڕاستەخۆ. 

قسەکانی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە دوای ئەوە دێت، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاندبوو، تەنیا مانگێک مۆڵەتیان داوە بە حکوومەتی لوبنان بۆ ئەوەی حزبوڵڵا لە چەک دابماڵێت. 

نەبییە بەڕی، جەخی لەوەکردوەتەوە، لوبنان پابەندە بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی ساڵی ڕابردووی نێوان ئیسرائیل و وڵاتەکەی کە لە 27ی تشرینی دووەمی 2024، واژۆکراوە. 

سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان، کە لە 27ی تشرینی دووەمی 2024 بە نێوەندگیریی ئەمەریکا واژۆ کرا و کۆتایی بە شەڕێک هێنرا کە زیاتر لە ساڵێک بەردەوام بوو، بەهۆی شەڕەوە دەیان سەرکردەی حزبوڵڵا کوژران، لەوانە حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا بوو؛ بەڵام تاوەکو ئێستا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەو ڕێکخراوە هەر بەردەوامە، بە تایبەت لە ناوچەکانی باشووری لوبنان.

 
Fly Erbil Advertisment