ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی پێشمەرگەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە هەموو ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانە دەکات، کە ناویان لە لیستەکانی خانەنشینیدا تۆمارکراوە، ئەمڕۆ بێن مووچەکانیان وەربگرن.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە، داوا لە هەموو ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانە دەکات، کە ناویان لە لیستەکانی خانەنشینیدا تۆمارکراوە، ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەوانەش ئاگادار دەکاتەوە، کە مامەڵەکانیان تەواو نەبووە و پێشتر مووچەیان وەرنەگرتووە، دەتوانن ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن بۆ ئەوەی مووچەکانیان وەربگرن.
لە لایەکی دیکەوە، ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی 70 و 80ـی پێشمەرگەن، دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
