سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ورده‌كارییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه، له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، شاندی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌بێت و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
شاندی پارتی‌یش، پێکدێت لە هۆشیار زێباری و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی.