سیده‌كان.. به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه هاووڵاتییه‌ك بریندار بوو
ئه‌و هاووڵاتییه بۆ چاره‌سه‌ری پێویست گواستراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوبەرایەتی گشتیی کاروباری مین ـ هەولێر رایگه‌یاند، له شاره‌دێی "دیانا" سەربەقەزای سۆران، مینێكی چێندراو به هاووڵاتییه‌كدا ته‌قییه‌وه.
رووداوه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لە چیای "بۆڵێ"ـی ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران روویداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "كوردستان24" هاووڵاتییه‌كه ناوی "عەرەب حه‌مه‌دەمین" و لە دایکبووی (1955)ه‌و دانیشتووی گەڕەکی "سەرچەم"ی ناحیەی "دیانا"یە.
دوای رووداوه‌كه، ئه‌و هاووڵاتییه بۆ چاره‌سه‌ری پێویست گواستراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر.