دۆناڵد تره‌مپ، رۆژنامه‌گه‌ریی و شه‌ڕ دژی راستی
"دۆناڵد تره‌مپ بۆ هه‌تا هه‌تایه سه‌رۆك نابێت، به‌ڵام له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا، سومعه‌تی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی هێنده خراپ له‌كه‌داربووه، كه سارێژبوونی نییه"
K24 – مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
دوو مانگ بوو سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كۆشكی سپی گرتبووه ده‌ست، له وتارێكدا ئه‌وه‌م باسكرد كه سه‌رۆك تره‌مپ ئاسته‌نگییه‌كی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدایه ئه‌ویش شه‌ڕی میدیایه. كاتێك كتێبه‌كه‌ی هاوارد كۆرتز-م خوێنده‌وه ته‌واو تێگه‌یشتم هه‌وادارانی تره‌مپ ته‌واو نیگه‌ران و په‌ستن له‌دۆخی شه‌ڕكردنی میدیا له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌ر بۆیه نووسه‌ر ده‌ڵێت: "دۆناڵد تره‌مپ بۆ هه‌تا هه‌تایه سه‌رۆك نابێت، به‌ڵام له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا، سومعه‌تی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی هێنده خراپ له‌كه‌داربووه، كه سارێژبوونی نییه".
كتێبه‌كه جوڵه‌یه‌كی خێرا و پڕ ژیانه
له‌مانگی جێنیوه‌ری 2018 كتێبی "شێتێتی میدیا: دۆناڵد تره‌مپ، رۆژنامه‌گه‌ریی و شه‌ڕ دژی راستی" كه‌وته به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران. وه‌ك ناساندنێك له‌لاپه‌ڕه 1ی كتێبه‌كه‌دا، به دوو په‌ره‌گراف، كۆرتز ده‌ڵێت:"ئه‌م كتێبه له‌سه‌ر راپۆرتێكی راسته‌قینه بنیاتنراوه. چونكه زۆربه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كان كه كراون ده‌رباره‌ی دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكایه‌تی له‌سه‌ر نه‌بوونی بنه‌مای وردێتی و ناراستگۆیی بنیاتنراون. له وه‌سفی شایه‌تحاڵه‌كان و چاوپێكه‌وتنه‌كاندا كه نه‌متوانیوه ئاماده‌ییم تێیاندا هه‌بێت، هه‌روه‌ها قسه‌كردنم له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان زیاتر یاخود له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه راسته‌وخۆ شاره‌زاییان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی رویداوه. ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌دواداچوون و راپۆرتم رێكخست له‌رێگه‌ی رۆژنامه و گۆڤار و وێبسایت و سۆشیال میدیاوه و دوابهدواییهك له چه‌ند چاپته‌رێكدا خستومه‌ته‌ڕوو". به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م رایه‌ی نووسه‌ردا ژماره‌یه‌ك نووسه‌ری میدیاكان پێیانوابوو كه كتێبه‌كه جوڵه‌یه‌كی خێرا و پڕ ژیانه له رۆژنامه‌گه‌ریی به‌ڵام له‌سه‌ر گریمانه‌ی هه‌ڵه بنیاتنراوه.
له ئێستا دۆناڵد تره‌مپ و میدیایی نیشتمانی له جه‌نگدان دژبه‌یه‌كتر، كۆرتز رۆژنامه‌نووس و میوانی به‌رده‌وامی كه‌ناڵی فۆكس نیوز له لاپه‌ڕه‌كانی سه‌ره‌تادا جه‌خت له‌م رۆچوونه درامییه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت:" تره‌مپ كه له‌ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌وه، بهسهرۆكایهتییهوه لكا، تا راده‌یه‌كی زۆر كه‌میش بێت، بوو به‌هۆی دارمانی راستگۆیی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا، میدیا سنوورێكی بۆ خۆی دیاریكرد به‌و شێوه‌یه‌ی كه خۆی ئه‌یه‌وێت". رونیشیدهكاتهوه: "شه‌ڕی نێوان تره‌مپ و میدیا، شه‌ڕی سوتماككردنی زه‌وییه كه ته‌نیا لایه‌نێكیان ئه‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت".
هه‌رچه‌نده به شه‌ڕی نابینم، به‌ڵام له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا تاراده‌یه‌ك هه‌واڵی میدیای ئه‌مریكی خوازراو و سه‌رنجراكێش-یش نییه، له‌راستیشدا ئه‌وه‌ی رووده‌دات له‌نێوان تره‌مپ و میدیادا وه‌ك ئه‌وه‌یه كه پێشتر له‌نێوان سیاسییه‌كانی دیموكراتی و كۆمارییه‌كاندا روویانداوه و ته‌نیا دوژمنێكی پێویسته كه كڵپه‌ی لێههستێنێت. هه‌ربۆیه به رای نووسه‌ر، له ئێستا، ئه‌و رۆڵه رۆژنامه‌گه‌ریی نیشتمانی ئه‌مریكی ده‌یگێڕێت. نووسه‌ر نووسینی ره‌خنه‌كانی به‌رامبه‌ر میدیای ئه‌مریكی له‌م كتێبه‌دا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكه سیاسییه‌ی جۆناسان مارتن دێت له رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز-دا. به‌پێی رای نووسه‌ر یه‌كێك له فه‌رمانبه‌رانی لیژنه‌ی نیشتمانی كۆمارییه‌كان په‌یوه‌ندی به مارتن- ه‌وه ده‌كات له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی 2016، به‌ڵام مارتن به پێداگرییه‌وه ئه‌نه‌ڕێنێت به‌سه‌ریدا كه فاشست و رهیسسته. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر زاری مارتن-ه‌وه وتووه كه تره‌مپ رهیسست و فاشیسته و هه‌مووش ئه‌وه ئه‌زانین و تێوه‌گلاوه به كاری نایاسایی. مانگێك دواتر فه‌رمانبه‌ره‌كه ته‌له‌فۆن بۆ مارتن ده‌كاته‌وه، كه ئه‌ویش شوۆن سپایسه‌ر سكرتێری پێشووی رۆژنامه‌وانی دۆناڵد تره‌مپ-ه. په‌یوه‌ندییه‌كی توند له‌نێوانیاندا رووده‌دات و سكاڵاكه ئه‌گه‌یه‌نێته سه‌رنووسه‌ری زه نیویۆرك تایمز. پاش رۆژێك له‌رێگه‌ی ئیمهیلێكهوه مارتن هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كه به‌درۆده‌خاته‌وه و نكۆڵی لێده‌كات و ده‌ڵێت:"به‌سروشت توڕه نیم و هاوارناكهم، به‌ڵام ئێوه فاشت و رهیسستن و تاوانبارن له‌بیانوو ده‌گه‌ڕێن خه‌ڵك تۆمه‌تبار بكه‌ن".
سۆشیال میدیا پانتاییه‌كی گه‌وه‌ره‌یه
ئه‌م كتێبه له‌كاتێكدا چاپده‌كرێت كه بزووتنه‌وه‌ی نووسینی تێبینی و بیره‌وه‌ری سه‌رپێی رۆژانه لای سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا له گه‌شه‌سه‌ندندایه و كه‌ناڵێكی وه‌ك سی ئێن ئێن-یش هانی سیاسییه‌كان ده‌دات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سۆشیال میدیا پانتاییه‌كی گه‌وه‌ری كردۆته‌وه و رێگه‌یداوه بۆ ریزكردنی هاشتاگی ئه‌و تێبینی و ره‌خنانه له‌لایه‌ن رۆبۆته روسییهكانهوه، ئاگره‌كه خۆشده‌كه‌ن.
كۆرتز پێیوایه كاتێك سه‌یری به‌رنامه‌كه‌ی كریس كۆمۆ ده‌كه‌ین له سی ئێن ئێن هه‌مان ههماقهت ده‌ره‌خات كه چۆن میدیا هیچی پێ نییه له راستی و ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك دروست بكات. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی بهلاڕێدابردنهكاندا(كێ راستییه‌كان ئه‌ڵێت و كێ باوه‌ڕمان پێئههێنێت) نووسه‌ر یارمه‌تی خوێنه‌ر ده‌دات كه تێبگه‌ین له‌وه‌ی میدیاكان چۆن كارده‌كه‌ن، ههڵسوكهوتدهكهن، و چۆن شێتگیرانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سیاسییه‌كان.
به‌رای من هه‌ر یه‌ك له كتێبی "ناوزڕاندن"-ی شرێل ئهتكیسۆن و "شێتێتی میدیا"-ی هاوارد كۆرتز، دوو كتێبی گرنگن كه روانینێكی بابه‌تیانه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر دنیای رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌مڕۆی ئه‌مریكا. "ناوزڕاندن"-ی ئهتكیسۆن هه‌وڵێكی لێكۆڵینه‌وه‌یی لێبڕاوانه‌یه و خوێندنه‌وه‌ی ئاسانتره. ناوه‌ڕۆكی چاپتهرهكانی بهوردێتییهوه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دوێت كه به چ شێوه‌یه‌ك میدیاكان رێگه به‌خۆیان ئه‌ده‌ن كه به‌شداربن له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و كۆمپانیاكان و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كاندا. بره‌و به‌و ورده‌كارییانه ده‌دات كه به چ شێوه‌یه‌ك چالاكوانه سیاسییه‌كان بانگهێشتی ژووری هه‌واڵ ده‌كرێن وه‌ك راوێژكار و دواتر وه‌ك په‌یامنێر و به‌رێوه‌به‌ر ده‌بینرێنه‌وه.
به‌ڵام هه‌رچی كتێبه‌كه‌ی كۆرتز-ه راسته‌وخۆ ئه‌و راپۆرتانه ده‌خاته‌ڕوو ده‌رباره‌ی شێتبوونی تره‌مپ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن. ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه بنه‌ماكانی به‌های رۆژنامه‌گه‌ریی تێكه‌ڵه‌یه له رێسا ئاساییه‌كانی هاوسهنگێتیی و هه‌وڵی توانج لێدان له بابه‌تیبوون یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی. نووسه‌ر به‌وشه‌ی رهقوتهق قسه له‌سه‌ر پیشه‌كه‌ی ده‌كات و پێوایه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بوون به خێڵه‌كی، به‌شێوه‌یه‌ك كاری سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ن بۆ سیاسه‌تی شه‌خسی حزبی. له لاپه‌ڕه 71 دا و له‌ژێر ناوی "فلاین له‌ژێر ئابلوقه‌دا" ده‌نووسێت:"ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ بهئاساییكردنی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ به‌ره‌و درۆی رۆژنامه‌نووسی ناسروشتی. ده‌شێت گه‌وره‌ترین تاوان، ئه‌و سووككردن و گاڵته‌جارییه بێت. ئه‌گه‌ر ترس له قێزلێبوونهوهیهكی تێروته‌واو نه‌بێت ئه‌وا زۆر راپۆرتی درۆینه‌ی تر به‌رامبه‌ر تره‌مپ دزه پێده‌كرا و ده‌رژایه ناو كه‌ڵچه‌ری ئه‌مریكییه‌وه".
قسه‌ی رۆژنامه هیچ بایه‌خێكی نییه
له چاپته‌رێكی تردا نووسه‌ر به‌و ده‌ستپێده‌كات و ده‌ڵێت:"به‌یانییه‌ك سه‌رۆك تره‌مپ هه‌ستاوه له‌خه‌و ته‌له‌فۆنی بۆ جارێد كۆشنێر-ی زاوای كردووه و پرسیاری لێكردووه، ئایا درۆیه‌كی تری زه نیویۆرك تایمز-ت خوێنده‌وه؟ له‌به‌رامبه‌ردا كۆشنێر پێیده‌ڵێت، قسه‌ی رۆژنامه هیچ بایه‌خێكی نییه"، ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌پێی نووسه‌ر سه‌ره‌تای هه‌موو به‌یانییه‌ك، سه‌رۆك تره‌مپ میدیاكانی (تایمز، نیویۆرك پۆست، وۆڵ ستریت جۆرنال و واشنگتۆن پۆست) ده‌خوێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ چاوگێڕان و گوێگرتن له كورته‌ی هه‌واڵی میدیاكانی نێو كۆشكی سپی. هه‌ندێك جاریش له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه، خاتوو هۆپ شا‌رلۆت هیكس به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی پێشووی كۆشكی سپی، سه‌رۆك تره‌مپ له سه‌ردێڕی ژماره‌یه‌ك له هه‌واڵه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه (هیكس لهئۆگهستی 2017 تا مارسی 2018 له‌و پۆسته‌دا بوو)، له‌دوای ئه‌ویش دوو كه‌سی دیكه ئه‌و پۆسته‌یان وه‌رگرت ئه‌وانیش ولیام شاین تا مانگی مارچی 2019 و خاتوو ستیڤانی گریشام تا ئێستا به‌رده‌وامه.
نووسه‌ر پێیوایه كه هه‌ستیارێتی بۆ روماڵی میدیایی تره‌مپ جۆرێكی ناوازه‌یه له مێژووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا و له‌لاپه‌ڕه 125دا ده‌ڵێت:"هه‌ندێكجار كاتێك تره‌مپ چاوی به میوانه‌كانی ده‌كه‌وێت به‌بوێرییه‌وه به‌رگری لێده‌كه‌ن له‌سه‌ر كارێك كه له‌میدیادا ئاماژه‌ی پێدراوه، ئه‌وا داوا له شوۆن سپایسه‌ر (سكرتێری رۆژنامه‌وانی تره‌مپ –ته‌نیا شه‌ش مانگ له‌و پۆسته‌دا بوو- جێنیوه‌ری تا جولای 2017) ده‌كات كه ته‌له‌فۆنیان بۆ بكات و پێیان بڵێت كه كارێكی باشیان كردووه، به‌ڵام كاتێك كه تره‌مپ راپۆرتێكی خراپ یان نادادپه‌روه‌رانه ده‌بینێت، تویته‌ره‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنه و توڕه‌ییه‌ی هه‌یه‌تی. تره‌مپ پێیوتم كه ئه‌زانم ژیانم ئاسایی و هێور تر ئه‌بێت كه دووركه‌ومه‌وه له تویته‌كان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناتوانم ئه‌و باڵانسه راگرم و هه‌ستده‌كه‌م كه تویته‌ر باشترین ئامرازه بۆ گه‌یاندنی ئهجێنداكانم".
سه‌ربازێكی به‌رگریكار له‌تره‌مپ
كۆرتز-ی نووسه‌ر چه‌ندین جار له شوۆن سپایسه‌ر -ی بیستووه كه هه‌ڵه‌كانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هێنده زۆرن نابژێردرێن و تره‌مپ-یش ده‌ره‌قه‌تیان نایه‌ت. هه‌ربۆیه له چاپته‌ری 17 و له‌لاپه‌ڕه 145دا توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی هارڤارد ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت: "توێژه‌رانی زانكۆی هارڤارد ئاشكرایان كردووه كه روماڵی میدیا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی هه‌زار رۆژدا، 80% شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤی هه‌بووه، له‌م ژماره‌یه‌ش 93%ی ئه‌و خراپییه به‌ر تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن و ئێن بی سی و 91%ی ی به‌ر تۆڕی سی بی ئێس ده‌كه‌وێت. سه‌باره‌ت به كه‌ناڵی فۆكس نیوز خراپی روماڵكردنیان 52% و باشی روماڵكردنهكهشیان 48%بووه".
كوارتز گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیداره‌ی تره‌مپ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌رێگه‌ی چه‌ندین چیرۆكی جیاجیاوه ده‌خاته‌ڕوو، كه له‌نێویاندا چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌هێزی كۆشكی سپی تێدایه. نووسه‌ر وێنه‌ی خاتوو كیلییان كوانوی ده‌كێشێت وه‌ك سه‌ربازێكی پیاده‌ی به‌رگریكار له دۆناڵد تره‌مپ. ئه‌م خانمه به‌هێزترین راوێژكاری سه‌رۆك تره‌مپ و له‌كاتێ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیشدا سه‌ركه‌وتووترین كه‌سی كه‌مپینه‌كه‌ی بوو. هێرشی توندی ده‌كرێته سه‌ر له‌لایه‌ن هاوڕێ دێرینهكانییهوه له نێو ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا. كه‌ناڵی سی ئێن ئێن داوای میوانێك بكات له كۆشكی سپی له‌سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه هه‌بێت، ئه‌م چه‌كێكی ئاماده‌كراوه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه و ئه‌م ده‌نێردرێت.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵێین نووسه‌ر جگه له‌وه‌ی پێشتر له رۆژنامه‌ی زه واشنگتن پۆست كاری كردووه، نووسه‌رێكی به‌توانای زه ده‌یلی بیست-ه و ئێستا میوانی به‌رده‌وامی فۆكس نیوز-ه. له‌هه‌مانكاتدا جگه له‌م كتێبه خاوه‌نی 5 كتێبی دیكه‌یه‌و هه‌موو كتێبه‌كانیشی گرێدراوی نێوان میدیا و سیاسه‌ته له‌ئه‌مریكا.