محەمەد ئەلیاس رواندزی فۆتۆگرافەری دێرین و ئەرشیفدۆست كۆچی دوایی كرد
لەتەمەنی 74 ساڵیدا، له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ پەروەردەكار و فۆتۆگرافەری دێرین و ئەرشیفدۆست، مامۆستا محەمەد ئەلیاس رواندزی، لەتەمەنی 74 ساڵیدا، له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا محه‌مه‌د، جیا له‌وه‌ی وه‌كو فۆتۆگرافه‌رێك له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه كاری كردووه، هاوكات ئه‌رشیفێكی زۆری په‌روه‌رده‌ییشی پاراستووه و تا دامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ی شاری هه‌ولێر لای خۆی هێشتوویه‌تیه‌وه، دواتر ئه‌رشیفه‌كه‌ی پێشكه‌ش به مۆزه‌خانه‌كه كردووه.
مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌لیاس رواندزی، ساڵی 1946 لە رواندز لە دایكبووە.
دەرچووی خانەی مامۆستایانە لە سەردەمی پاشایەتی.
لە سەرەتای پەنجاكانەوە دەستی بە وێنەگرتن و ئەرشیفكردنی قەزای رواندز و دەوروبەر و باڵەكایەتی كردووە.
لە چەند قوتابخانەیەك لە رواندز و دەوروبەری و هەولێر مامۆستا بووە.
لە 2019/12/12 یەكەم پێشانگەی تایبەتی بەردەوام ساڵانی 1954 تا 1990 لە مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر بەبۆنەی رۆژی جیهانی وێنه‌ی رەش و سپی كردەوە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)