ھاتووچۆی ھەولێر: له‌سه‌ر رێگه‌ی مه‌خموور شوێنێكی سووڕانه‌وه (یوتێرن) داده‌خرێت
وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر: لەپێچی نزیک ترافیکی 100مەتری پێچ بکەنەوە
K24 - هه‌ولێر:
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی له‌سه‌ر رێگه‌ی مه‌خموور، نزیك شوێنی ده‌رچوون له لووپی 120 مه‌تری، شوێنێكی سووڕانه‌وه داده‌خرێت.
گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەو شوفێرانەی کە لە 120 مەتری دادەبەزن و دەیانەوێت بچن بۆ مەخموور دەبێت بچن لەپێچی نزیک ترافیکی 100مەتری پێچ بکەنەوە.
فازڵ حاجی راشیگه‌یاندووه، مه‌به‌ست له‌م كاره كه‌مكردنه‌وه‌ی جهناڵجاییه.
پێشتریش هاتووچۆی هه‌ولێر، چه‌ند شوێنێكی سووڕانه‌وه‌ی داخستووه و كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی شه‌قامه‌كان هه‌بووه.