به‌په‌له...یوڤێنتۆس كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌فرۆشێت
"یوڤێنتۆس ناتوانێت چیتر كریستیانۆ له یانه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه"
یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا بڕیاری داوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی مووچه زۆره‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بفرۆشێت.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو كریستیانۆ رۆناڵدۆ بخاته بازاری كڕین و فرۆشتنی یاریزانان، هۆكاره‌كه‌شی بۆ قه‌یرانی دارایی و مووچه زۆره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بارگرانییه‌كی زۆری له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی یوڤێنتۆس دروست كردووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی خاوه‌نی پێنج خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی له یوڤی 31 ملیۆن یۆرۆیه كه ئه‌مه‌ش له مێژووی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا هیچ یاریزانێك ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، یانه‌ی یوڤێنتۆسیش 3 ساڵه ئه‌م مووچه گه‌وره‌یه ده‌داته ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه و چیتر له‌م قه‌یرانه داراییه به‌رگه‌ی ئه‌و مووچه زۆره ناگرێت و ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بێت پێش ئه‌وه‌ی له 2022 به‌خۆڕایی له یانه‌كه بڕوات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 له یانه‌ی ریال مه‌درید به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 94 یاری كردووه 71 گۆڵ و 19 ئاسیستی تۆمار كردووه.