بایدن ئه‌نجوومه‌نه راوێژكارییه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا راگه‌یاند
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆڕ و شاره‌زایێكه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ناوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه راوێژكاریه‌كه‌ی ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مه‌ریكای بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "BBC"، ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌لایه‌ن سێ راوێژكاره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، ئه‌وانیش دێڤید كیسله‌ر، كۆمسیاری پێشووی ئیداره‌دانی خۆراك و ده‌رمان، فیفیك مۆرسی، نه‌شته‌رگه‌ری گشتیی پێشوو و مارسێللا نونیز سمیس، مامۆستای یاریده‌ده‌ر له پزیشكیی هه‌ناو و ته‌ندروستیی گشتی و ئیداره له زانكۆی "یێڵ".
هه‌روه‌ك ریك برایتیش له لیژنه‌كه‌دا هه‌یه، كه پێشتر سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌یه‌كی حكومه‌تی ده‌كرد كه هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی ڤاكسینێكی بۆ په‌تاكه ده‌دا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆشداریی دابوو، كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا چاوه‌ڕێی زستانێكی سه‌خت ده‌كه‌ن، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له پۆسته‌كه‌ی دوورخستبووه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین زیانی ڤایرۆسی كۆرۆنای به‌ركه‌وتووه، له‌گه‌ڵ بوونی زیاتر له 9 ملیۆن و 700 هه‌زار حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه‌ی تووشبوون، زیاتر له 230 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش بایدن رایگه‌یاند، ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای ڤایزه‌ر چه‌ند مانگێكی ده‌وێت تا له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان له ئه‌مه‌ریكا به هاووڵاتیان بدرێت.
H.B