مارك رووته: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆرباشمان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی ئه‌نجام دا
باسمان له به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری و دۆخی ئاسایش كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ هاوڕێی زۆر باش كرد، باسمان له به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری و دۆخی ئاسایش كرد.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، مارك رووته، له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوا و گوتی: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆرباشمان لەگەڵ هاوڕێی زۆر باش کرد، دواین جار لە میونشن کۆبووینەوە، ئەمساڵ دووەم جارە کۆدەبینەوە، بە تایبەت باسمان لە بەرەو پێشبردنی ئابووری و دۆخی ئاسایش کرد، چۆن بتوانین هاوکار بین لە کەرتی کشتوکاڵ و ئابووری بە گشتی. گفتوگۆی زۆر باشمان کرد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، نێزەرلاندس/ ھۆڵەندا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە چەندین بواری جیاواز پەیوەندییەکی باشی ھەیە.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "لە کۆبوونەوەی ئێستام لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆمان لە بارەی چەند پرسێکی جیاوازکرد، وەک پرسی ئاسایش و سەقامگیری ھەرێم و ناوچەکە، پرسی کۆچبەران و ھەماھەنگی دوولایەنە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی كشتوکاڵ".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری گه‌یشتنه هۆڵه‌ندا و دوای پێشوازیلێكردنی له فڕۆكه‌خانه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، "مارك روته" و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومه‌تی هۆڵه‌ندا كۆبوویه‌وه.