عێراقییەكان: ئه‌مەریكا پلانی بۆ دابه‌شكردنی عێراق هه‌یه
بۆچوونی عێراقییه‌كان له باره‌ی سه‌ركه‌وتنی بایدن

K24- ھەولێر:
هاووڵاتییانی عێراق له شاری به‌غدا دید و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مەریكا ده‌خه‌نه‌روو. به‌شێك له هاووڵاتیان پێیان وایه، سیاسه‌تی ئه‌مەریكا نه‌گۆڕه و ته‌نیا روخساره‌كان ده‌گۆرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێیانوایه ئه‌مەریكا پلانی بۆ دابه‌شكردنی عێراق هه‌یه.
لە شەقامەکانی بەغدای پایتەختی عێراق، سەرکەوتنی جۆ بایدن، سەرۆك کۆماری هەڵبژێراو لە هەڵبژاردنەکانی ئەمه‌ریکادا کاردانەوەی تێکەڵاوی لێکەوتەوە. هه‌ندێكیان هیوایان ده‌خواست بایدن جیاواز له دۆناڵد تره‌مپ سیاسه‌ته‌كانی له ناوچه‌كه‌دا پیاده بكات. هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن: هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوانیاندا نیه و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا نه‌گۆڕه.
فه‌لاح ئه‌لبه‌رزنجی،هاووڵاتییه‌كی ئه‌و شاره‌یه و گوتی: ئومێده‌وارین په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵدا هه‌بێت و، گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكادا بێته ئاراوه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێمان سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی، كه بووەتە هۆی ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئابووری ستمه‌كارانه‌ی له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه بخرێته سه‌ر، هیوادارین گۆرانكارییه‌ك له‌و سیاسه‌ته دروست بێت.
به‌شێك له هاووڵاتیانی عێراقی پێیانوایه، ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تێكی نه‌گۆڕی هه‌یه كه ئه‌ویش دابه‌شكارییه و، به‌گۆڕینی سه‌رۆك هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێت و ئه‌وان مه‌به‌ستیانه عێراق دابه‌شبكه‌ن.
قاسم ئه‌لیاسری، هاووڵاتی گوتی: من وه‌كو هاووڵاتییه‌كی عێراق له‌و باوه‌ڕه‌دام، سه‌ركه‌وتنی بایدن هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه، ئامانجییان دابه‌شكارییه، جا دابه‌شكردنی عێراق بێت یا دابه‌شكاری له‌نێوان گه‌لان، تره‌مپ و بایدن خاوه‌نی یه‌ك ئه‌جێندای سیاسیین، ئه‌وه ناگۆڕێت.
ره‌عد ئه‌لقوره‌یشی، هاووڵاتییه‌كی دیكەی عێراقی گوتی: بێگومان ئێمە وەك گەلانی عەرەب پێشبینی شتێکی جیاواز لە بردنەوەی بایدن دەکەین، پێشبینی پێچەوانە له بایدن ده‌كه‌ین له‌وه‌ی كه تره‌مپ ئەنجامی داوە، چونکە تره‌مپ خراپترین سیاسه‌تی هه‌بوو بەرامبەر بە وڵاتانی عەرەبی، وەك گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا له ئیسرائیل بۆ قودس یان، دۆسییه‌كانی پەیوەندی عەرەبی - ئیسرائیل، بۆیە هیوادارین بایدن ئه‌و كارانه ئه‌نجام بدات، كه خواستی عه‌ره‌به‌كانه، بەڵام ئێمە نامانه‌وێت هاوشێوه‌ی تره‌مپ بێت.
بایدن یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركردانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه پشتیوانی رووخانی رژێمی پێشووی عێراق بوو، هه‌روه‌ها خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی عێراقیشه بۆ سێ هه‌رێمی كورد، سونه و شیعه، له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازییه‌كی زۆر له سه‌ركه‌وتنی جۆبایدن كراوه، به‌ڵام وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌گشتی هیچ ئاینده‌یه‌كیان تاوه‌كو ئێستا له‌سایه‌ی بایدنه‌وه لێ دیارنییه.