شاره‌زایان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هێرشه‌كه‌ی ره‌زوانییه داعش ئه‌نجامی دابێت
ده‌یانه‌وێت سوننه‌كان ده‌رپه‌ڕێنن

K24 – هه‌ولێر:
هێرشكردنه سه‌ر تاوه‌رێكی ئه‌منی له ناوچه‌ی "ره‌زوانییه"ی خۆرئاوای به‌غدا و نزیكی فڕۆكه‌خانه، له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه پرسیاری زۆری وروژاندووه، سه‌باره‌ت به بكه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشه له‌و ناوچه هه‌ستیاره‌ی، كه ته‌نانه‌ت له (2014)شدا، داعش نه‌یتوانی پێی بگات.
میدیای عێراقی بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو، له خۆرئاوای به‌غدا هێرشكرایه سه‌ر تاوه‌رێكی ئه‌منی و له ئاكامدا 11 كه‌س كوژران. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه به نارنجۆك و چه‌كی سووك كراوه‌ته سه‌ر "ره‌زوانییه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: له‌و هێرشه‌دا، هێزه‌كانی "سه‌حوه"ی عێراقیش كراونه‌ته ئامانج و قوربانییه‌كان (5)یان ئه‌ندامی سه‌حوه و (6)یان مه‌ده‌نین.
له لێدوانی‌دا بۆ سایتی "سۆمه‌ریه‌نیوز" ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، راشیگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كان چوون به ده‌م ئه‌و هێزه‌ی كرابووه ئامانج و توانیویانه ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد، هێرشه‌كه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام شاره‌زای كاروباری سیاسی و ئه‌منی عێراق، "مۆیه‌د جحێشی" رایه‌كی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه و پێی وایه، ئه‌و هێرشه په‌نجه‌مۆری داعشی پێوه نییه. چونكه زۆر ئه‌سته‌مه داعش بگاته ناوچه‌ی ره‌زوانییه‌ی خۆرئاوای به‌غدا. ته‌نانه‌ت له (2014)ش داعش نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی "سپۆتنیك"ی رووسیایی، ئه‌و شاره‌زا سیاسییه گوتی: ئه‌و ناوچه‌یه نزیكه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و ناوچه‌ی سه‌وز، ناوچه‌یه‌كی كراوه‌یه و دارخورمای زۆری لێیه. به‌شێكی ناوچه‌كه ده‌ریاچه‌یه و به‌شێكیشی كۆشكه‌كانی سه‌دام حوسێنی لێیه، كه نزیكن له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.
هه‌روه‌ها گوتی: رووبه‌ری ناوچه‌كه به گشتی (1500) دۆنمه، كه ده‌كاته (2500 مه‌تری چوارگۆشه) و ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵییه و باخی خورمای لێیه. دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه سوننه ئاینزان. پێش چه‌ند ساڵێك میلیشیاكان هه‌وڵیانداوه له‌و ناوچه‌یه وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا، زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان موڵكی ده‌وڵه‌تن و ئه‌و تاوه‌ره‌ی له ناوچه‌كه كراوه‌ته ئامانج، تاوه‌رێكی هاوبه‌شی سوپا و حه‌شدی عه‌شائیری "سه‌حوه"ی سوننه‌كانه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت: گریمان ئه‌و كرده‌وه‌یه داعش ئه‌نجامیداوه، ئه‌گه‌ر داعش بگاته ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ناچێت له ناوچه‌ی سه‌وز، كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامبدات، كه ته‌نیا (8) كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووره.
جه‌خیتكرده‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك داعش ناتوانێت و نه‌گه‌یشتووه‌ته ره‌زوانییه. ده‌گونجێت ئامانجی ئه‌و كرده‌وه‌یه، كۆچپێكردنی سوننه‌كان و دوورخستنه‌وه‌یان بێت له‌و ناوچه‌یه، چونكه ئه‌وانه‌ی له‌وێن، زیاتر له (60) ساڵه له سه‌ر ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵیانه ده‌ژین و به گوێره‌ی یاسا، زه‌وی كشتوكاڵی بۆ جوتیارانه و هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه زه‌وی له جوتیاران بسه‌نێته‌وه و ناچار به ره‌وكردنیان بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به گوێره‌ی یاسای چاكسازی زه‌وی كشتوكاڵی، ئه‌گه‌ر جووتیار كشتوكاڵ نه‌كات و زه‌وییه‌كه‌ی به‌كارنه‌هێنێت، گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، به‌ڵام له‌و ناوچه‌یه جووتیاران سه‌رقاڵی داچاندنی زه‌وییه‌كانیان و به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵین و ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش بۆی نییه ده‌ریان په‌ڕێنێت و وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه بكات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به ته‌واوی له خه‌ڵك چۆڵ بكات.
سه‌باره‌ت به ئامانجی راسته‌قینه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه، "جحێشی" رای وایه، گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان ده‌یانه‌وێت ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا، ئه‌گینا داعش ناگاته ئه‌وێ، چونكه فڕۆكه‌خانه لێیه‌وه نزیكه و له فڕۆكه‌خانه‌ش زۆرێك له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان هه‌ن، ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌وێ باره‌گای هه‌یه. ئه‌و تاوه‌ره‌ی هێرشی كراوه‌ته سه‌ر ته‌نیا (2) كیلۆمه‌تر له فڕۆكه‌خانه‌وه دووره.
ئاشكراشیكرد، ئامانجه‌كه ته‌نیا ده‌رپه‌ڕاندنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه، چونكه نرخی هه‌ر دۆنمێك له زه‌وی كشتوكاڵی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی (500) هه‌زار دۆلار و ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆره.