بوومەلەرزەیەک سلێمانی و دەوروبەری هەژاند
کەمێک پێشت ئێستا
K24- سلێمانی:
کەمپێک پێش ئێستا، بوومەلەرزەیەک پارێزگای سلێمانی هەژاند.
بەگوێرەی سایتی یو ئێس جی ئێس، چەقی بوومەلەرزەکە چەمچەماڵ بووە و گووڕەکەی 4.8 پلە بووە بە پلەی رێختەر، لە سلێمانی و کەرکووک و هەولێر هەستیپێکراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لە هەندێک شوێنی سلێمانی، هاووڵاتیان لە ماڵەکانیان هاتوونەتەوە دەرەوە، بە تایبەت لە باڵەخانە بەرزەکان کە زیاتر هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە.