كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت، لە ھەندێك كات ھەورەتریشقە دروست دەبێت و بارانی بە لێزمە دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان ھەور دەبێت تا كاتەكانی شەو بارانبارین بەردەوام دەبێت.