نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قادری حاجی عەلی دەكات

ئەمڕۆ قادری حاجی عەلی كۆچی دوایی كرد

K24 ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دوایی قادری حاجی عەلی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەیان دەكات.

دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی قادری حاجی عەلی:..

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی تێکۆشەری ناسراو و کەسایەتیی دیاری سلێمانی (قادری حاجی عەلی بەگ)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هاوخەمیانم.

خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بخاته به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی و سەبووری و ئارامییش بە بنه‌ماڵه‌ و دۆست و هاوڕێیانی ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٢٠٢٠/١١/١٠