نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی کرد
ئاماژەی بە ئەرکی قورسی شێخ نەهرۆ دا
K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رێبەری تەریقەتی قادریی کەسنەزانی کرد و، ئاماژەی بە ئەرکی قورسی شێخ نەهرۆ و رۆڵی سۆفیگەری لە میانڕەوی و دوورکەوتنەوە لە تووندڕەویی ئایینی کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ (سیشه‌ممه، 10-11-2020) پێشوازی له شێخ نه‌هرۆ محه‌مه‌د عه‌بدولکه‌ریم که‌سنه‌زانی، رێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادریی که‌سنه‌زانی و شاندێکی یاوه‌رێکی کرد.
له دیدارەکدا نێچیرڤان بارزانی باسی له رۆڵی گرنگی سۆفیگه‌ری له میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی و دوورکه‌وتنه‌وه له ده‌مارگیری و توندڕه‌ویی ئایینی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردن کرد.
شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی ئاماژەی بە نیاز و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ سازکردنی کۆنفرانسێک له‌باره‌ی سۆفیگه‌ریی دا که تیایدا جه‌خت له په‌یامی نه‌رم و میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی بکرێته‌وه و له هه‌موو شوێنێکه‌وه میوانی بۆ بانگهێشت بکرێت و سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانیش هه‌موو پشتگیری و هاوکارییه‌کی خۆیان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ نیشان دا.
شێخ محەمەد کەسنەزانی لەتەمەنی 82 ساڵی، بەیانیی رۆژی 4-7-2020 لە ئەمەریکا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دیدارەکە:
ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه ٢٠٢٠/١١/١٠ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز شێخ نه‌هرۆ محه‌مه‌د عه‌بدلکه‌ریم که‌سنه‌زانی، ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادریی که‌سنه‌زانی و شاندێکی یاوه‌رێکی کرد.
له دیدارێکدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ محه‌مه‌د عه‌بدلکه‌ریم که‌سنه‌زانیی باوکیان و ڕابه‌ری پێشووی ته‌ریقه‌تی قادریی که‌سنه‌زانی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان و مریدان و په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌ت ده‌ربڕی.
به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها باسی له ڕۆڵی گرنگی سۆفیگه‌ری له میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی و دوورکه‌وتنه‌وه له ده‌مارگیری و توندڕه‌ویی ئایینی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردن کرد و له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به ئه‌رکی قورسی جه‌نابی شێخ و ته‌ریقه‌ت دا و ڕێز و پێزانینی بۆ پێگه و ڕۆڵی شێخ و ته‌ریقه‌ت دووپات کرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی، وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری به‌ڕێزیان، ئاماژه‌ی به نیاز و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ سازکردنی کۆنفرانسێک له‌باره‌ی سۆفیگه‌رییه‌وه دا که تیایدا جه‌خت له په‌یامی نه‌رم و میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی بکرێته‌وه و له هه‌موو شوێنێکه‌وه میوانی بۆ بانگهێشت بکرێت، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانییش هه‌موو پشتگیری و هاوکارییه‌کی خۆیان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ نیشان دا.
له دیداره‌که‌دا به‌ڕێز د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی ئاماده بوو.

هـ.ر.