یاریزانانی ریال مه‌درید له پێكهاته و پلانه‌كانی زێدان رازی نین
به‌شێك له یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید له دژی زێدان ده‌وستنه‌وه
به‌شێك له یاریزانانی ریال مه‌درید نیگه‌رانن له شێوازی یاریكردنی یانه‌كه‌یان و ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی كه زیدان له یارییه‌كان پشتی پێده‌به‌ستێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه دوای شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا چه‌ند یاریزانێكی ریال مه‌درید پێیانوایه زیدان دادپهوهرهری له بڕیاره‌كانی ناكات و به‌شێكیان بوونه‌ته قوربانی به‌تایبه‌ت به‌هۆی یاریكردنی مارسێلۆ و ئیسكۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، یاریزانان به رێژه‌یه‌كی زۆر له ژووری جل گۆڕین رێز له زیدان ده‌گرن، به‌ڵام چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه دڵخۆش نین به‌م شێوازه‌ی یاریكردنی یانه‌كه‌یان و ده‌ستنیشانكردنی پێكهاته‌ی یارییه‌كان له‌لایه‌ن زیدانه‌وه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی یارینه‌كردنی مێندی و تۆنی كرووس ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌كیش به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا.
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه له لالیگا له كۆی 8 یاری، 5 بردنه‌وه و 2 شكست و به‌رامبه‌ربوونێكی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.