"نێیمار گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ 5 ساڵی دیكه له‌گه‌ڵ پاریس درێژ ده‌كاته‌وه"
"نێیمار له پاریس سانجێرمان دڵخۆشه و ئاره‌زووی مانه‌وه ده‌كات"
لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پاریس سانجێرمان ده‌رگای گفتووگۆیه‌كانی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێیمار كردووه‌ته‌وه و ره‌نگه ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه بۆ 5 ساڵی دیكه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی ESPN لێدوانێكی لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نێیمار و پاریس سانجێرمان له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه به‌رازیلییه‌كه بۆ 5 ساڵی دیكه نزیكن.
نێیمار دا سیلڤا خۆشحاڵی خۆی بۆ مانه‌وه له پاریس سانجێرمان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام مووچه‌ی ساڵانه‌ی 32 ملیۆن یۆرۆی كردووه‌ته مه‌رجی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، له به‌رامبه‌ر كارگێری یانه پاریسییه‌كه به‌و داوایه رازیبوون و پێشبینی ده‌كرێت نێیمار له گفتووگۆیهكاندا مووچه‌كه‌ی كه‌مێك له‌و نرخه‌ی دیاری كردووه كه‌مبكاته‌وه و له كورترین ماوه گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌یان واژۆ بكه‌ن.
لیۆناردۆی به‌رازیلی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان گفتووگۆیه‌كانیان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كلیان مباپێ، دی ماریا، جۆلیان دراكسله‌ر و خوان بێرنات ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و ریال مه‌درید به فه‌رمی ئۆفه‌رییان بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان كردووه، بۆیه كارگێری پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت په‌له له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌كانی بكات.