بەشی هەڵبژاردنی پارتی: لە هەولێر 10 کورسی بەدەست دەهێنین
بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە" لە ھەر دەنگێکی خۆمان بە توندی بەرگریی دەکەین".
چوارشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2025، بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند:بەگوێرەی سیستمی سانتلیگۆ، پارتی دیموکراتی کوردستان 10 کورسی ھەولێر بەجیاوازی زیاتر لە پێنج ھەزار دەنگ دەبات.
بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی ئاماژەی بەوە داوە، لەلایەن لایەنێکەوە وا بڵاو کراوەتەوە و کورسیەکی پارتی کەمکردووە، بەڵام بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو وێستگانەی، لە ھەولێر ھەژمار نەکراون بریتیە لە 7-8 وێستگە و لە مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دەنگەکان بەفەرمی لەبەردەستن.
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە، "لە ھەر دەنگێکی خۆمان بە توندی بەرگریی دەکەین".
ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی بەرایی دەنگدانی گشتیی و تایبەتی ڕاگەیاند و پارتی دیموکراتی کوردستان 1099826 دەنگی بەدەستهێناوە.
