به فه‌رمی پاریس سانجێرمان داوای كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات
"كریستیانۆ رۆناڵدۆ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له یوڤێنتۆس ده‌ڕوات"
لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فه‌رمی یانه‌كه‌ی نایشارێته‌وه كه ئه‌وان بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ ئاماده‌ن و ئاره‌زوو ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان بكات.
له‌مباره‌یه‌وه لیۆناردۆی به‌ڕازیلی ده‌ڵێت: له‌سه‌ر داهاتووی كریستیانۆ هیچ نازانم، به‌ڵام ره‌نگه به‌یانی هه‌ڵسێته‌وه و رایبگه‌یه‌نێت كه ئاره‌زوو ده‌كات په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی دیكه‌وه بكات، كێ ده‌توانێت كریستیانۆ بكڕێت؟ ئه‌وانه‌ی ده‌توانن ئه‌م كاره بكه‌ن له‌نێو بازنه‌یه‌كی داخراون و پاریس سانجێرمانیش له‌نێو ئه‌و بازنه‌یه‌دایه، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت به‌ڵێ كریستیانۆ ده‌گوازینه‌وه و ئێمه ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردن له‌و یاریزانه و له پلانه‌كانمدا هه‌یه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی خاوه‌نی پێنج خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی له یوڤی 31 ملیۆن یۆرۆیه كه ئه‌مه‌ش له مێژووی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا هیچ یاریزانێك ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، یانه‌ی یوڤێنتۆسیش 3 ساڵه ئه‌م مووچه گه‌وره‌یه ده‌داته ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه، به گوێره‌ی میدیاكان چیتر یوڤی له‌م قه‌یرانه داراییه به‌رگه‌ی ئه‌و مووچه زۆره ناگرێت و ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بێت پێش ئه‌وه‌ی له 2022 به‌خۆڕایی له یانه‌كه بڕوات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 له یانه‌ی ریال مه‌درید به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 94 یاری كردووه 71 گۆڵ و 19 ئاسیستی تۆمار كردووه..
لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ییدا له‌باره‌ی داهاتووی توماس توخێل، ده‌ڵێت: هه‌ڵوێستی ئێمه روون و ئاشكرایه و نامانه‌وێت له مێدیاكان به‌مشێوه‌یه باسی له داهاتوو توخێل بكرێت، پاریس سانجێرمان بیر له گۆڕینی راهێنه‌ره‌كه‌ی ناكاته‌وه و بیریشمان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ راهێنه‌رانی دیكه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی توخێل بگرنه‌وه، شتێكی ئاساییه كه تیاگۆ مۆتا گوتوویه‌تی ئاره‌زوو ده‌كات ببێته راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان، ئه‌و یاریزانی تیپه‌كه‌مان بووه و ده‌یه‌وێت بچێته نێو كاری راهێنه‌رایه‌تی.