دۆناڵد ترەمپ کۆتایی بە پەکخستنی حکوومەت هێنا

 بڵاوی کردووەتەوە، چوارشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا واژۆی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی کاتی کرد، کە لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندکرا و کۆتایی بە درێژترین پەکخستنی حکوومەت لە مێژووی ئەو وڵاتە هێنا کە 43 ڕۆژی خایاند و زیانێکی زۆریشی بە ئابووری وڵاتەکە گەیاند و سەدان هەزار کارمەندیش بێ کاربوون.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، وەزارەتەکانی حکوومەتیش لە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـی تشرینی دووەمی 2025ەوە دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە، هەزاران کارمەندیش دەگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانین.

دۆناڵد ترەمپ لە میانی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی پرۆکژەی یاسای بودجەی کاتی، گوتی: ئەگەری هەیە چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک بخایەنێت بۆ ئەوەی بە وردی ئەو زیانانە حیساب بکەین کە بەهۆی کارەکانی دیموکراتەکانەوە کەوتووەتەوە،

دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی پێش واژۆکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، زۆربەی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس دڵخۆش بوون بە ئازاری ملیۆنان ئەمەریکی.

ئێستا نزیکەی 670 هەزار کارمەندی فیدراڵی کە مۆڵەتیان وەرگرتبوو دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، هەروەها زیاتر لە لە 600 هەزار کارمەندیش مۆڵەتی بێ مووچەیان پێدراوە. لە ڕێککەوتنەکەدا باس لە گەڕاندنەوەی ئەو کارمەندە فیدراڵیانە کراوە کە لەلایەن ترەمپەوە لە کاتی پەکخستنی حکوومەت لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

ترەمپ لە سۆشیال میدیا دیموکراتەکانی تۆمەتبار کرد و گوتی بەهۆی کارەکانی دیموکراتەکان و پەکخستنی حکوومەت "وڵاتەکەمان یەک ترلیۆن دۆلاری لەدەستداوە"

درێژترین پەکخستنی حکوومەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2019دا لە ماوەی خولی سەرۆکایەتی ترەمدا ڕوویدا کە 35 ڕۆژی خایاندووە.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment