ئافرەتێکی میسری بە 9 کۆرپەلە دووگیانە

لە ڕووداوێکی دەگمەن و سەرنجڕاکێشدا، ئافرەتێکی میسری لە کاتی پشکنین دا ئاگادار کرایەوە کە بە ٩ کۆرپە دووگیانە. پزیشکانیش دەڵێن: ئەن حاڵەتە یەکێکە لە هەرە دەگمەنترین حاڵەتەکان.

لە حاڵەتێکی پزیشکی کە بە یەکێک لە دەگمەنترین حاڵەتەکان دادەنرێت، ئافرەتێکی میسری لە کاتی پشکنینێکی ئاساییی دووگیانیدا خۆی، هاوژینەکەی و پزیشکانیشی تووشی شۆک کرد کاتێک زانییان کە لە مناڵدانیدا ٩ کۆرپەلەی هەڵگرتووە.

وائیل بەننا، پزیشکی شارەزای نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون، لەبارەی حاڵەتەکەوە بە میدیایەکی عەرەبی ڕایگەیاند: شۆک بووین کاتێک لە پشکنینی ئاسایی (سۆنەر) بۆ ئافرەتەکە نۆ کیسی دووگیانی لە منداڵدانیدا دەرکەوت، ئەمە حاڵەتێکی دەگمەنە و هۆکاری جیاوازی لە پشتەوەیە، سەرەکیترینیان بە هەڵە بەکارهێنانی دەرمانی چالاککردنی هێلکەدانە  بە بێ چاودێریی پزیشکی پسپۆر.

گوتیشی: ئەم دەرمانانە هانی هێلکەدان دەدەن زیاتر لە یەک هێلکە لە سوڕێکی ئافرەتاندا بەرهەم بهێنن، هەروەها بەکارهێنانی دەرمانەکە بە بڕێکی زۆر دەبێتە هۆی دەرچوونی چەند هێلکەیەک پێکەوە و دواتر دووگیان بوون بە چەندین کۆرپەلە.

پزیشکەکە ئاماژەی بەوەشدا، دووگیانبوون بە ژمارەیەکی زۆر کۆرپەلە وەک ئەم حاڵەتە، ئەگەری هەیە دایکەکە ڕووبەڕووی کێشەی تەندروستیی وەک شەکرەی دووگیانی، خوێنبەربوون، کەمخوێنی و لاوازی گشتیی تەندروستیی بکاتەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment