ئایا زێڕ لە سەر مەریخ ھەیە؟

وارنگ: كلۆندایكی راستەقینە و چیای زێڕینی دۆزوەتەوە

K24 – ھەولێر:

زانای شوێنەواری گریمانەیی لە تایوان، سكۆت وارنگ، تایبەتمەندی خۆی گۆڕی و بووە زانای جیۆلۆجی گریمانەیی و رایگەیاند زێڕی لەسەر مەریخ دۆزیوەتەوە.

وارنگ گوتی: كلۆندایكی راستەقینە و چیای زێڕینی دۆزیوەتەوە بە پێی خزامەتگوزاری Google Mars كە لە سەر بنەمای ئەو وێنە فۆتۆگرافیانە بونیاتنراوە، ئەوانەی گالیسكەیەكی ئەمەریكی لە خولگه‌ی ھەسارە سوورەكە گرتوویەتی.

وارنگ ئەو ماددە زەردە بریقەدارەی لە كاتی خۆر بەركەوتنیدا دەردەكەوێت و لە دەوری چاڵی "لۆمۆنۆسوف" دروستبووە، لە ئەنجامی كەوتنەوەی ھەسارۆكەیەك، بە زێڕی دادەنێت. ئەگەر ئەو ماددە بریقەدارە بەڕاستی زێڕبێت، قورسە وێنا بكەیت، لەڕاستیدا بڕەكەی چەند؟ بۆ زانیاریش چیاكانی زێڕین ھەندێك جار بۆ دوورایی 12 كیلۆمەتر درێژ دەبنەوە و بە پانی نزیكەی 3.5 كیلۆمەتر.

ئەگەر وایە، لە كوێوە ئەو زێڕە گەیشتە سەر مەریخ؟ ئایا لە ناخی ھاتووەتە دەرەوە لە ئەنجامی كەوتنەی خوارەوەی ھەسارۆكەیەكی گەورەوە و بووە ھۆی ئەوەی قۆرتێكی 120 كیلۆمەتری درووست بكات؟

لەوانەشە ھەسارۆكەیەك ئەو زێڕەی ھێنابێتە سەر مەریخ؟

زاناكان دەڵێین: ھەردوو ئەگەر دەكرێن.

بەھەر شێوەیەك بێت بیرۆكەی چاككردنەوەی مەریخ ئامانجێكی راستەقینە بەدەستدێنیت و قەرەبووی تێچووی ئەو گەشتە ئاسمانیانە بۆ ھەسارەی سوور بە ئاسانی دەكاتەوە.

سەرچاوە: RT

Fly Erbil Advertisment