ئه‌مریکا 4 گرووپی توندڕەوی وه‌ک گرووپی تیرۆریستیی ناساند
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕاگه‌یاندراوێکی فه‌رمیدا، چوار گرووپی توندڕەوی دیکه‌ی وه‌ک ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی خسته لیستی ڕەشهوه، که سێیان له ئیتالیا و یۆنان و یه‌کێکیان له ئه‌ڵمانیا چالاكن.
ئه‌م بڕیاره نوێیه، فراوانبوونی ستراتیژییه‌تی ئه‌مریکا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نیشان ده‌دات، به‌تایبه‌تی دژ به‌و گرووپانه‌ی خاوه‌نی ئایدیۆلۆژیای چهپڕەوی توندن.
گرووپه‌کانی خراونەتە ئەو لیستە ڕەشەوە:
گرووپه‌کانی خراونەتە ئەو لیستە ڕەشەی ئەمەریکا به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌که بریتین له:
ئهنتیفای ڕۆژهه‌ڵات (Antifa Ost) له ئه‌ڵمانیا کە گرووپێکی چهپڕەوی توندڕەوه که له‌نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2023. چه‌ندین هێرشی دژی ئه‌و که‌سانه ئه‌نجامداوه که به فاشیست یان ڕاستڕەو ناویان بردوون، ئه‌م گرووپه تۆمه‌تبارکراوه به ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ک هێرشی توند له بووداپێست له ناوه‌ڕاستی شوباتی 2023.
هەروەها به‌ره‌ی فاشیستی ئیتاڵی که له ساڵی 2003 دا لەڕێگەی پۆستێکەوە هەوڵی بەئامانجگرتنی سه‌رۆکی ئه‌وکاتی کۆمسیۆنی ئه‌ورووپایان دا.
لەگەڵ دوو تۆڕی یۆنانی کە گومان ده‌کرێت بۆمبیان له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای پۆلیسی دژە ئاژاوه‌گێڕی و وه‌زاره‌تی کار له ئه‌سینای پایته‌خت دانابێت.
سەرباری گرووپێکی دژە فاشیست له ئه‌ڵمانیا کە ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیاوه دادگایی کراون به‌هۆی هێرشکردنه سه‌ر نازییه نوێکان له شاری درێسدن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی ئەمەریکا ئاماژەی به چەند ڕێکخراوێک کردووه که له هه‌ردوو وڵاتی ئیتالیا و یۆنان چالاكن و له‌ناو لیسته‌که‌دان، ئه‌وانیش، یه‌کێتیی ئانارکیستی نافه‌رمی (به‌ره‌ی شۆڕشگێڕی نێوده‌وڵه‌تی له ئیتالیا)، دادپه‌روه‌ریی پرۆلیتاریای چه‌کدار، هەروەها به‌رگریی خودی چینی شۆڕشگێڕ له یۆنان.
په‌یامی توندی مارکۆ ڕوبیۆ:
مارکۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: ئه‌م گرووپانه سه‌ر به ئایدیۆلۆژیای شۆڕشگێڕی فاشیستی یان مارکسیستین، که دژە ئه‌مریکا و دژە سه‌رمایه‌داری و دژە مه‌سیحییه‌تن،ئه‌م ئایدیۆلۆژیایانهش به‌کارده‌هێنن بۆ هاندان و پاساودان به هێرشه توندوتیژەکان، چ له ناوخۆ و چ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
ڕوبیۆ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌کارهێنانی هه‌موو ئامرازه به‌رده‌سته‌کان بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سه‌لامه‌تی گشتی، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تیرۆریستان بێبه‌ش ده‌که‌ین له سه‌رچاوه‌ی دارایی و لۆژستی، له‌وانه‌ش به ئامانجگرتنی گرووپه‌کانی دیکه‌ی ئه‌نتیفا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
کاردانەوەکان:
ئه‌م بڕیاره له‌کاتێکدایه که پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا، به‌ڵێنی دابوو کەمپینێکی توند دژی گرووپه چهپڕەوهکان به‌ڕێوه‌ببات، به‌تایبه‌تی دوای تیرۆرکردنی چالاکوانی پارێزگاری ئه‌مریکی، چارلی کێرک، ناساندنی ئه‌م گرووپانه وه‌ک تیرۆریست، پێشینه‌یه‌کی نوێیە له شه‌ڕی دژەتیرۆری ئه‌مریکادا و ئاماژەیه بۆ گۆڕانکارییه‌کی گەورە له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا به‌رانبه‌ر گرووپه توندڕەوهکان له ئه‌ورووپادا.
