نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
ڤاکسینەکەی ئەمەریکا کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەیە
K24- هەولێر:
بەهۆی هیوای نوێ بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە ئەمەریکا، نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوت بە رێژەی %3 بەرزبووەوە.
یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بە 43 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوت تێکساسیش، بووە 41 دۆلار و 36 سەنت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێک بوو نرخی نەوت روو لە دابەزین بوو، بەجۆرێک گەیشتە خوار 40 دۆلار.
کۆمپانیای ئەمەریکی Pfizer بڵاویکردەوە، ڤاکسینەکەیان کاریگەری 90% هەیە و دژی کۆرۆنا بەبێ کاریگەری لاوەکی دەجەنگێت، ئەمەش نرخی نەوتی بەرزکردەوە.