هاوپەیمانی عه‌زم: پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار مافی پێكهاته‌ی كورده
هاوپەیمانی عه‌زم رایده‌گه‌یه‌نێت، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار مافی پێكهاته‌ی كورده‌و نابنه به‌شێك له‌و قه‌یرانانه‌ی له‌وڵات ڕووبدات.
محه‌مه‌د ده‌حام، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی عه‌زمی سوننه‌كان ئاشكرایكردووه، پێشنیازكردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق جێگه‌ی قبووڵكردن نییه، چونكه ئه‌و پۆسته پشكی جێگیركراوی پێكهاته‌ی كورده‌و هیچ لایه‌نێكی سیاسی ناتوانێت ئه‌و نه‌ریته سیاسییه ده‌ستكاری بكات.
ده‌حام ئاماژەی به‌وه‌شداوه، قسه‌كردن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ پێكهاته‌یه‌كی دیكه ده‌بێته هۆی دروستبوونی ناهاوسه‌نگی سیاسی كه له‌ساڵی 2003ـه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه وه‌ك هاوپه‌یمانی عه‌زم نابنه به‌شێك له‌و قه‌یرانانه‌ی رووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌رگا به‌ڕووی ناكۆكیی نوێ له‌سه‌ر پۆسته سیادییه‌كان ده‌كاته‌وه.
