دانیمارك 17 ملیۆن ئاژه‌ڵی مینكی له‌ناو برد و ده‌شڵێت: هه‌ڵه‌مان كرد
كۆرۆنای مینك بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی
K24 - هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای مینك، له نێو چه‌ند كێگهڵهیهكی به‌خێوكردنی ئه‌و ئاژه‌ڵه بچووكه، كه خورییه‌كه‌ی له پیشه‌سازی به‌كاردێت، دانیمارك بڕیاریدا 17 ملیۆن ئاژه‌ڵی له‌و جۆره له‌ناو ببات، به‌ڵام ئێستا حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت: بڕیاره‌كه هه‌ڵه‌بوو.
مۆگنیز یه‌نسن، وه‌زیری خۆراك و كشتوكاڵی دانیمارك له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی تی ڤی 2ی ئه‌م وڵاته رایگه‌یاند، بڕیاری له‌ناوبردنی 15 بۆ 17 ملیۆن ئاژه‌ڵی مینك هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌ق بوو.
ئه‌و وه‌زیره دانی به‌وه‌دانا، كه بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه، هاوكات داوای لێبوردنیشی كرد كه بڕیاره‌كه جێبه‌جێكراوه، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه به‌رپرسیارێتی هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌ڵده‌گرێت كه له‌و باره‌یه‌وه له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی روویانداوه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا میته فریدریكسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه، كه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه بڕیاری له‌ناوبردنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی به هه‌ڵه وه‌سف كرد.
ماوه‌یه‌كه ڤایرۆسێك به ناوی كۆرۆنای مینك، له‌نێو گێڵكهی ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵانه بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س كه‌ره‌نتین كراون، چونكه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت، هاوشێوی كۆرۆنای نوێ كه به كۆڤید-19 ناسراوه، ببێته په‌تایه‌كی گشتگیر و له سه‌رتاسه‌ری جیهان بڵاوببێته‌وه، بۆیه حكومه‌تی دانیمارك بڕیاریدا ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاژه‌ڵه‌كه له‌ناوببات.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش رایگه‌یاند، به‌لای كه‌مه‌وه تا ئێستا له شه‌ش وڵات حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنای مینك تۆماركراوه، كه هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی دانیمارك، سوید، نێزه‌رلاندس، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و ئه‌مه‌ریكان.
ئ. م