پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك بارزانی-یه‌وه‌

ساڵح مه‌حموود، پێشمەرگەی دێرین و خەباتگێڕ و خواناس و مێژووناس كۆچی دوایی كرد

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی، به‌ هۆی كۆچی دوایی ساڵح مه‌حموود، پێشمەرگەی دێرین و خەباتگێڕ و خواناس و مێژووناسی لێهاتوو، كه‌ هاوكات پوورزای سه‌رۆك بارزانییه‌، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌:

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

"بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو پوورزام ساڵح مەحموود بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە. خوالێخۆشبوو ساڵح پێشمەرگەیەكی دێرین و خەباتگێڕ و لە هەمانكاتدا كەسێكی خواناس و مێژووناسێكی لێهاتوو بوو.

تەمەننای شیفا بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و داواكارین خوای گەورە لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێ. لەبەر سەلامەتیی خەڵك پرسە دانانرێت.

انا للە و انا الیه راجعون

11/11/2020"