بەهۆی بارانبارین کارەبای ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی بڕا

ئەمڕۆ شەممە، 15ـی تشرینی دووەمی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەندازیار غالب محەممەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند" بەهۆی بارانبارین دروستبوونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ژمارەیەک فیدەری  کارەبا لە ناو شارو دەرەوەی شار دەرناچێت، ژمارەیەک گەڕەک و شوێن کارەباین نییە".

ڕاشیگەیاند، "ئێستا تیمی هۆبەکانی دابەشکردنی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن" .

ساڵانە لەگەڵ یەکەم بارانبارین ئەم حاڵەتە دووبارە دەبێتەوە کێشە تەکنیکییە نادیارەکانی سەرتۆڕەکانی کارەبا دەردەکەوێت و بە خێرایی چارەسەر دەکرێن.

 
 
Fly Erbil Advertisment