ئۆتۆمبێلێك خۆی به ژینگەپارێزێكی شاره‌وانیدا كێشا و كوشتی
كارمه‌نده‌كه خێزانداره و باوكی 3 منداڵه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌یانی ئه‌مڕۆ 11/11/2020، ئۆتۆمبێلێك به تیژڕۆیی خۆی به ژینگەپارێزێكی شاره‌وانیدا كێشا و به هۆیه‌وه ژینگه‌پارێزه‌كه، به‌ناوی (داره‌وان ئیسماعیل فه‌تاح) گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، ئه‌و كارمه‌نده به گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یه‌كێكی له كۆمپانیاكان كاری كردووه و سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قام و كۆڵانانه بووه كه پاككردنه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی كۆمپانیاكه‌دا بووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، داره‌وان ته‌مه‌نی 28 ساڵه، خێزانداره و باوكی 3 منداڵه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، داوا له شۆفێران ده‌كات له‌و ناوچانه‌ی كارمه‌ندانی شاره‌وانی كاری لێده‌كه‌ن یان هاووڵاتیانی لێی ده‌په‌ڕنه‌وه، خێراییان كه‌مبكه‌نه‌وه و سه‌لامه‌تی هه‌موو لایه‌ك بپارێزن.
له ماوه‌ی كه‌متر له 2 مانگ، به‌م رووداوه، سێیه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی كارمه‌ندانی شاره‌وانییه، كه هۆكاری سه‌ره‌كی تیژڕۆیی شۆفێران بووه و كۆنتڕۆڵی خۆیان له‌ده‌ستداوه و رووداوی نه‌خوازراویان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.