كریستیانۆ بووهته ئامانجی یانهكانی خولی سعوودییه
یانهكانی سعوودییه ئامادهن ههمان مووچهی یوڤی به كریستیانۆ بدهن
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووەتە ئامانجی یانەکانی سعوودییه و چەند یانەیەکی ئەم وڵاتەش ئامادەن موچەیەکی خەیاڵی پێبدەن.
بەتال قەوس رۆژنامەنوسی دیاریی سعوودییه لە تویتێکدا بڵاویکردووهتهوه چەند یانەیەکی وڵاتەکەیان ئامادەن وەرزی داهاتوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بگوازنەوە ریزەکانیان و ئەو مووچەیەی کە لەگەڵ یانەکەی وەردەگرێت کە نزیکەی 31 ملیۆن یۆرۆیە دەکاتە نزیکەی 130 ملیۆن ریالی سعوودی، پێشکەشی ئەو یاریزانە بکەن، بۆیە ئەگەر ئەو یاریزانە رازی ببێت، ئەوا وەرزی داهاتوو دەتوانێت لە خولی ئەم وڵاتە بە هەمان مووچە یاریی بکات.
یەکێک لە یاساکانی خولی سعوودیە ئەوەیە، هەر یانەیەک بیەوێت بە موچەیەکی زۆر یاریزانێک بگوازێتەوە ریزەکانی، ئەوا پێویستە سەرجەم موچەکەی و شایستە داراییەکانی ئەو یاریزانە پێش وەختە لە بانک دابنێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 له یانهی ریال مهدرید به بههای 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانهی یوڤێنتۆس، لهگهڵ یانهی خانمهپیرهكه له سهرجهم پاڵهوانێتییهكان 94 یاری كردووه 71 گۆڵ و 19 ئاسیستی تۆمار كردووه..