نوێنه‌رێك: كورد به‌شداری له دانیشتنی نوێنه‌ران ناكات
هه‌وڵ بۆ تێپه‌ڕاندنی یاساكه له ئارادایه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، به هۆی به‌شداری نه‌كردنی نوێنه‌رانی كورد، دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رێژه‌ی یاسایی بۆ درووست نابێت.
بڕیار بوو، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له به‌شێكی كارنامه‌یدا، له باره‌ی پڕۆژه‌یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزی ده‌ره‌كی به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بكات.
به هۆی به‌شداری نه‌كردنی نوێنه‌رانی كورد له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌و بڕگه‌یه، رێژه‌ی یاسایی نوێنه‌ران ده‌ستبه‌ر نابێت و تا ئێستا واده‌ی دانیشتنه‌كه ده‌ستنیشان نه‌كراوه. به‌ڵام كوتله كوردییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتیان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، راشیگه‌یاند، هه‌وڵی زۆر ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان بۆ دانیشتنه‌كه كۆبكرێته‌وه و ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه بدرێت.
ئه‌و بایكۆته‌ی نوێنه‌رانی كورد، دوای ئه‌وه هات، كه لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دوای زیاتر له شه‌ش كاتژمێر كۆبوونه‌وه، گفتوگۆیان له باره‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌وه ته‌واو كرد و به‌رزیان كرده‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به مه‌به‌ستی ده‌نگ له‌سه‌ردانی.
به‌شێك له نوێنه‌رانی شیعه و سوننه، پێشنیازی نوێیان هێناوه‌ته ئاراوه و داوا ده‌كه‌ن، مه‌رجه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان قورس بكرێن و هه‌رێمی كوردستان ناچار بكرێت، رۆژانه بڕی (450) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات و سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانیش بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌غدا، ئینجا حكومه‌تی به‌غدا (320) ملیار دیناری مووچه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌و داواكاری و پێشنیازه‌ی به‌شێك له نوێنه‌رانی شیعه و سوننه، ناڕه‌زایه‌تی كوتله و لایه‌نه كوردستانییه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌دوای خۆیدا هێناوه.
هاوكات ئه‌و داواكارییه نوێیانه پێچه‌وانه و دژن به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له رووی داراییه‌وه واژووی له‌سه‌ر كراوه.