شیعە و سوونە واژۆ کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر پشکی هەرێم نەدرێت

کۆدەنگی دژی هەرێم هەیە

شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، پەرلەمانتارانی شیعە و سوونە ئیمزا کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز نەدرێت.

لای خۆیەوە، رێزان شێخ دلێر، ئەندام پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئێستا لە کۆبوونەوەکانمان بەردەوامین لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنە سیاسیەکـان، بەشێک لەلایەنە عێراقیەکان هەوڵی ڕاگرتنی بەشی بودجەی هەرێم دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو هەوڵێکی خۆمان داوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەم ململانێیە بە دوور بگرین، بەدڵنیایەوە ناهێڵین رێگر دەبین لەبەردەم پڕۆژە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی ئەگــەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم زامن نەکـات.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرایکردووە، پارتە عەرەبیە سیاسیەکان داوا دەکـەن بەڵێنامەیەک لە حکومـەتی هەرێم وەربگرێت بۆ رادەستکردنەوەی داهاتی نەوت و دەروازە سنوریەکان پێش پەسەندکردنی پرۆژە یاساکـە.