کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

نوێنەرانی کورد نوچوونەتە ژوورەوە

K24- هەولێر:

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و پەرلەمانتارانی کورد نەچوونە ژوورەوە. 

کوردەکانی ناڕازین لە چەند بڕگەیەکی پرۆژەی یاسای وەرگرتنی قەرز بەمەبەستی دانی مووچە بە فەرمانبەران، بەهۆی ئەوە دژی هەرێمی کوردستانە.

ئەگەرچی نوێنەرانی کورد بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد، بەڵام پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکەی ساز کرد مەبەستی کۆکردنەوەی دەنگی تەواو بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز.