بەبێ کورد دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرزدرا

دژی هەرێمی کوردستان چەند ماددەیەک بۆ پرۆژەیاساکە زیادکراوە

K24- هەولێر:

پەرلەمانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز کۆبووەوە، بەڵام بەهۆی زیادکردنی هەندێک ماددەی دژی حکومەت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نوێنەرانی کورد بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد.

لەگەڵ ئەوەی نوێنەرانی کورد ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون، پەرلەمانی عێراق دەنگی بە تەواوی پرۆژەیاساکەدا.

بەشێکی زۆری شیعە و سوونەکانی پەرلەمانی عێراق دژی کورد یەکیان گرت و لەناو پرۆژەیاساکە داوایان کرد، حکومەتی هەرێم تەواوی داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغدا بکات، پاشان شایستە داراییەکانی وەربگرێت، ئەمەش پێچەوانەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە کە پێشووتر کراوە.

لەناو دانیشتنەکەی پەرلەمان، دەمەقاڵێ لەنێوان نوێنەرانی کورد و شیعە دروستبووە و دواتر نوێنەرانی کورد دانیشتنەکەیان جێهێشتووە.