مەلا مەمدوح سەلیم مزووری کۆچی دوایی کرد
K24 – هه‌ولێر:
كه‌سایه‌تی ئایینی مه‌لا مه‌مدوح سه‌لیم مزووری ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی (92) ساڵیدا، كۆچی دواییكرد.
مه‌لا مه‌مدوح له گوندی (ئیدلب)ی سەر بە قەزای مێرگەسۆر لە ساڵی (1928) لە دایکبووە.
كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی و شاره‌زای زانسته‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بووه و ماوه‌ی زیاتر له (20) ساڵ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا بووه له هه‌رێمی كوردستان.
له ماوه‌ی ژیانیدا، ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می نووسراوی به چاپ گه‌یشتوون، له‌وانه: (چل ئامۆژگاری، بنه‌ماڵه به‌ناوبانگه‌كانی رواندز، دیوانێكی شیعری) و به زمانی عه‌ره‌بیش هه‌ریه‌ك له كتێبه‌كانی (تأریخ الرواندز، عجائبات الزمان)ـی به‌چاپ گه‌یشتوون.
له‌و باره‌یه‌وه، یه‌كێتی زانایانی ئایینی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه.
له په‌یامه‌كه‌دا، هاتووه: مامۆستا کەسێکی زانا، شەرعزان، مودەریس، دیار‌و کاریگەر، بەهەڵوێست، کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت بوو، هەموو تەمەنی لەخزمەت فەقێیان و حوجرە بردە سەر و لەسەر دەستی ئەو کۆمەڵێک مامۆستا بڕوانامەی زانستیان وەرگرت و ئێستا لە مزگەوتەکانی کوردستان خزمەت دەکەن.