ئەڵمانیا قەدەغەی لەسەر هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل هەڵگرت
حکوومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، قەدەغەی هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل هەڵدەوەشێتەوە و کە بەهۆی شەڕی غەززەوە لەمانگی ئابەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2025، سیباستیان هیل، گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: "قەدەغەکردنی هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل هەڵدەگیرێت"، گوتیشی: بڕیارەکە لە 24ـی تشرینی دووەمی 2025 جێبەجێ دەکرێت."
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا فریدریک مێرتز، لەمانگی ئابی ڕابردوو، بڕیاری قەدەغەی هەناردەکردنی چەکی بۆ ئیسرائیل دا، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بوو بۆ پلانەکانی حکوومەتی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە شاری غەززە.
سیباستیان هیل، ئاماژەی بەوەشکرد، "لەبەر ڕۆشنایی دۆخی ئەم دواییە بڕیارماندا چاو بە بەڕیارەکەماندا بخشێنینەوە."
گوتیشی "لە 10ـی تشرینی یەکەمەوە ئاگربەست لە غەززە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، تاوەکوو ئێستا بەردەوامە" دەشڵێت: "بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەکردنەکە لەسەر بنەمای ئەو ئاگربەستە بووە."
ڕوونیشیکردەوە، "پێشبینی دەکەین هەمووان پابەندبن بەو ڕێککەوتنانەی کراوە، لەوانە، پاراستنی ئاگربەست و دابینکردنی هاوکاریی مرۆیی."
