نێچيرڤان بارزانى و ئۆسمان بايدهمير پرۆسەی ئاشتی تورکیا تاوتوێ دەکەن
نێچيرڤان بارزانى و ئۆسمان بايدهمير پرۆسەی ئاشتی تورکیا و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی پرۆسەکەیان لەسەر ناوچەکە تاوتوێ کرد.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ـی تشرینی دووەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ سياسهتمهدارى كورد و سه‌رۆكى پێشووترى شارهوانيى دياربه‌كر، ئۆسمان بايدهمير، پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا تاوتوێ كرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەو دیدارەدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى و جه‌ختيان كرده‌وه كه ئاشتى له توركيا كاريگه‌ريى ئهرێنيى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌بێت.
له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه نابێت ده‌رفه‌تى ئاشتى له‌ده‌ست بدرێت و هه‌مووان ده‌بێت كار بۆ سه‌رخستنى بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه بايدهمير سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى له يارمهتيدان و كاركردنى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا دەربڕی و داواى كرد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام بێت.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
