سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا،گفتوگۆ دەربارەی وەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکا لە هەرێم دەکەن

سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی پشتیوانیی وەزیری وزەی کرد

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا،گفتوگۆ دەربارەی وەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکا لە هەرێم دەکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/11/12 لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان بروليێت وەزیری وزەی ئەمەریکا، گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد، بەتایبەتی لە بواری وزە و ئاسانکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری وەبەرهێناندا .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کرد لە هاندانی وەبەرهێنان و دروستکردنی دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان . سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی پشتیوانیی وەزیری وزەی کرد و داوای وەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکای لە هەرێم کرد.