په‌كه‌كه‌ توركیا بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان په‌لكێش ده‌كات

سیاسەتی پەکەکە لە سنووری هەرێمی کوردستان بە تایبەت شنگال لە بەرژەوەندی تورکیایە

K24 – ھەولێر:

ئەو ئیدارەیەى ئێستا لە شنگال بەرێوەدەچێت لە رووى دەستوورى و ياسايي و ديموكراسيیەوه هيچ شەرعيەتى نیيە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدراڵ و یاساکانيشه، كەچى بەرپرسێکی پەکەکە له نویترين لیدوانيدا گوتی: پێوستە حكومەتى هەرێمى كوردستان دان بەو ئیدارەيه بنێت، كه ئيستا شنگال بەرێوەدەبات.

سەباح سوبحی، چاودێری سیاسی گوتی: به پێچەوانەوە ئەمە دژی دەستووری عێراقی فیدراڵە، كه هیچ یاسایەک رێگە بەمە نادات. گوتیشی: ئەو ئیدارەیە لە لایەن دەستەو تاقمى میلیشیاوە بەڕێوەدەبرێت، چۆن دەکرێت دان بە بەڕێوەبردنی ئیداریەک بنرێت کە میلشیا بەڕێوەی دەبات.

سیاسەتی پەکەکە لە سنووری هەرێمی کوردستان بە تایبەت شنگال لە بەرژەوەندی تورکیایە و رێگەش بۆ ئەو وڵاته خۆشدەکات ئەو سیاسەتە جێبەجێبکات، کە دەیەوێت ئەويش دەست بەسەرداگرتنى هەردوو پارێزگای نەینەوا و کەرکووکه.

فەرهاد کاکەيی، چاودێری سیاسی گوتی: ئەم داواکاریەی پەکەکە رێگەخۆشکردنە بۆ پەلکێشکردنی تورکیا بۆ ئەوەی شنگال و موسڵ و کەرکووکیش بە دەردی عەفرین ببات.

هەولێرو بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال رێککەوتن؛ بەڵام پەکەکە رێگرە لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، بەرپرسێکی پەکەکەش داوادەكات، دان بەو ئیدارە ناشەرعیەی ئێستای شنگال بنرێت چاودێرانیش لەو باوەڕەدان ئەم کارەی پەکەکە رێگەخۆشکەرە بۆ ئەوەی تورکیا شنگال و موسڵ و کەرکوویش بەدەردی عەفرین ببات.