له مونته‌دایه‌كی ئابووریدا باسی فره‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌رێم ده‌كرێت
له به‌ریتانیاوه رێكده‌خرێت
K24 – هه‌ولێر:
مونته‌دای ئابووری هه‌رێمی كوردستان له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
مونته‌داكه به پشتیوانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا رێكده‌خرێت.
سه‌نته‌ری "cwc" و سه‌نته‌ری داهاتووی وزه‌ی جیهانی به‌یه‌كه‌وه مونته‌داكه سازده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دواین سیاسه‌ت و پێشكه‌وتنی بواری ئابووری هه‌رێم بخه‌نه‌ڕوو بۆ به‌شداران.
كۆمپانیای "شیڤرۆن"ی نه‌وتی سه‌رپه‌رشتیاری مونته‌داكه ده‌كات و ئامانجی ئه‌وه‌یه ئابووری ناوچه‌كه فره سه‌رچاوه بكات.
له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به بواری نه‌وت و وزه به‌شداری له مونتهداكهدا ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن و بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و مونته‌دایه ده‌ستبه‌كاره‌كانی بكات.